ئەمڕۆ د. لەتیف رەشید بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا و یاوەری وەزیرانی ژینگە و تەندروستی و کارەبا و سەرچاوەکانی ئاو و بریکاری وەزیری نەوت، گەیشتە شاری بەسرە و لەلایەن ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە و ژمارەیەک لێپرسراوی باڵای حکومی و سەربازیی پارێزگاکە پێشوازی لێکرا، مەبەست لە سەردانەکەشی لە نزیکەوە ئاگاداربوونە لە دۆخ و پێداویستی شارەکە.

لە دەستپێکی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەسرە، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ فەرماندە سەربازی و ئەمنی و بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەکانی بەسرە و سەرۆک ھۆز و کەسایەتییەکانی بەسرە کۆبووەوە، ھەروەھا سەردانی خانەی بەساڵاچووان و نەخۆشخانەی تایبەت بە شێرپەنجە و زانکۆی شارەکەی کرد و لەگەڵ سەرۆکایەتیی زانکۆکە کۆبووەوە، ھەروەھا سەردانی دادگای تێھەڵچوونەوەی بەسرەشی کرد.