سەرۆک کۆماری عێراق کەمپێکی ئاوارەکانی شەنگال لە دھۆک بەسەردەکاتەوە
لاڤە
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
٥٣٥
بەپێی کارنامەی سەردانەکەی، ئەمڕۆ "د.لەتیف رەشید" سەرۆک کۆماری عێراق ھەولێر بەجێدەھێڵێت و دەچێتە دھۆک و لەلایەن پارێزگاری شارەکەوە پێشوازی لێدەکرێت.
بڕیارە سەعات ٢:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش سەردانی کەمپێکی ئاوارەکانی شەنگال بکات، بە یاوەری پارێزگاری دھۆک.
سەردانەکەی "د.لەتیف رەشید" بۆ دھۆک لە کاتێکدایە کە دوێنێ سەرۆک کۆمار سەردانی ھەولێری کرد و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێم کۆبووەوە.