دەستور بە ئەنجوومەنی دامەزرێنەر دادەنرێت نەک لەڕێگەی پەرلەمانەوە
١٨ی ئایاری ٢٠٢١
1182
دەستور پێویستە پرۆسەیەکی سەرتاسەری و جەماوەری بێت نەک کاری دامەزراوەی پەرلەمان کە ئەرکی دەرچواندنی یاسایە نەک دەستور.
ناکرێت، نابێت و ناشێت دەستورێک کە ئایندەی نەوەکانی ئێستا و داھاتووی پێوە پەیوەست بێت لە ژوورە تاریکەکاندا بڕیاری لەبارەوە بدرێت، چونکە دەستور ڕێکەوتنێکی سیاسی چەند لایەنێک نیە کە بڕازێنرێتەوە بە میوەجات و لوقمەقازی و دەستەواژەی باق و بریقی سیاسی، بەڵکو دەبێت گەل و میللەت خاوەنی (سەرەتا و کۆتا) گوتە و گفت بن تێیدا.
گەل و میللەتە کە دەبێت بڵێت چۆن و بەچ میکانیزمێک دەسەڵات دەبەخشێت بە دەسەڵاتداران و چۆن لادەبرێن و چۆن متمانەیان لێ دەسەندرێتەوە…!!
لە دواجاردا دەستور کارنامەی وەزاری ھێزێکی سیاسی دیاری کراو نیە بۆ خولێکی پەرلەمان و وەزارەتە چوارساڵیەکەی..!! دەستور دۆکیۆمنتێکی ھەمیشەیی و باڵایە کە زامنی ئازادی و مافی مرۆڤە و پارێزگاری لەسەروەری و مانەوەمان دەکات وەک گەلێک لە بەرامبەر دۆست و دوژمندا.
ئاخر کەی ویژدانە و چۆن ڕەوایە، میللەتێک لە دوای ئەو ھەموو خوێن و فرمێسک ڕشتنە پاش ئەو ھەموو نەھامەتیانەی وەک (ئەنفال وھەڵەبجە و جینۆساید) و شەھید بوونی ھەزاران رۆڵەی لە پێناو ئازادی و دیموکراسیدا، دەستورەکەی کە پیرۆزترین گرێبەستە بەم شێوەیە بەسەریدا بسەپێنرێت..!!
دیموکراتیەت و دەستوور سەرەتا لە ویژدانی ھەر تاکێک دا دروست دەبێت پاشان لە دەوڵەت و قەوارەی سیاسی دا رەنگ ئەداتەوە. بۆیە تێپەربوونی دەستورێک بە بێ بەشداری ئەم میللەتە ستەم دیدەیە ناکرێت ناوی لێ بنرێت دەستور.
ئاشکرایە کە کاری پەرلەمان و دەنگدان بۆ پەرلەمان بۆ کاری حکومی و سیاسی و کابینەی وەزارییە نەک بۆ نوسینەوەی دەستوور چونکە دەستوور ھەر سێ دەسەڵاتی ئەم میللەتە ڕێک دەخات نەک بە پێچەوانەوە، بۆیە ناکرێت پەرلەمان خۆی دەستوور دانێ و خۆشی لەسایەی ئەو دەستورەدا جارێکی تر لە دایک ببێتەوە و شەرعیەت بۆ خۆی بەرھەم بھێنێت..!!
ھەرگیز خەباتی سیاسی یەکێتی بۆ ئەوە نەبووە کە دەستور بە ڕێگایەکی نادیموکراتی بەسەر گەلدا بسەپێنرێت، بۆیە ھیوادارم کە یەکێتی نەبێتە کارکتەرێکی ئەو سیناریۆیە…!!
بۆ بوون بە خاوەن دەستورێکی بە تەواوی مانا دەستور پێویستە ئەم ھەنگاوانە بنرێن .. یەکەم، پێکھێنانی ئەنجومەنێکی ھەڵبژێردراو کە وەک ئەنجومەنی دامەزرێنەر یان بنیات نەر دەسەڵاتی نوسینەوە و دارشتنەوەی دەستوری پێ بسپێردرێت.. دووم ئەو ئەنجومەنە دوای راوێژکردن بە سەرجەم چین و توێژی ئەم نیشتمانە رەشنووسی دەستور ئامادە بکات، سێھەم، ئەو ڕەشنوسە بخاتە روو بۆ ھەمووان و لە کۆتاییشدا ریفراندۆم یان راپرسی لەسەر ئەنجام بدرێت. ئەوەی پێویستە ھەموومان دژی بین ئەویە کە نابێت دەستوور وەک سەفقەیەکی سیاسی یان بازرگانی لە حوجرەی حزبەکاندا دابرێژرێت و بە ئیتیفاقی نێوان زۆرینە و کەمینە یان دەسەڵات و ئۆپۆزیسۆن مۆری لێبدرێت.