ئەوەی دەوترێ دەبێ جێ بەجێبکرێت؛ ئەم شارە دەنگی خۆیدا، ئەم شارە هەلی خۆیدایەوە، کە عەیامێکە لەسەر خەت نەماوە؟!

 ئەم شارە لەگەڵ دەستووبازووی بەهێز بووە تین و تاوی ئەو شۆڕشەی کە هەڵگیرساوە، ئەم شارە پێویستی بەخزمەتی زیاترە، پێویستییەتی.

ئەم سلێمانییە پێویستی بە رێگەوبانی باش و بریقەدارە.

 پێویستی بەخزمەتگوزاری و ئاوەدانیی زێدەترە، لەگەڵ ئارامیدا، پێویستی بەهەلی کارو خزمەتی بنچینەییە

ئێرە سلێمانییەو مەرکەزی کڵپەو ئاورو تۆمارکردنی ئازایەتییە ئێرە مەدینە سەعبەیەو؛ رێک ئەو شارەی جیهانە؛ کە دەستەمۆ ناکرێت و بەقسەی خۆش دێتەوە سەرهێڵ

ئێرە شاری شارانە؛ ئێرە خاوەن خەونی رەنگاو رەنگی ژیان دۆستییە؛ ئێرە پێویستی بە هزری مەدەنیانەیەو حەزی لە هاوبەشییە حەزی لەوەیە لەگەڵی بیت و لە باش و خراپ پرسی پێبکەیت.

لەم شارە هەمووشت دەکرێ.. بەزمانی چەپکەگوڵەکەی مام جەلال راهاتووە

ئێرە ئیتر پێویستی بەدەستی خێرو گەشەسەندنە ئێرە سلێمانییەو مەرکەزی سیاسی ئەم شۆڕشەیە کە هەڵگیرساوە.