وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی سزاكانی سزا نوێیەكانی ئەمریكای بۆ سەر وڵاتەكەیدا كرد و دەشڵێت، ئەمریكا دوو رووە.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئیدانەی سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر وەزیری نەوت و چەند بارهەڵگرێكی سوتەمەنی و كۆمپانیای بازرگانی ئێران دەكات.

وتیشی، ئەمریكا داوای دانوستان دەكات و سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و ئەمەش بەڵگەیەكە لەسەر دوو روویی ئەمریكا.

دەشڵێت، سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتیەكانە و هەڕەشەیەكە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی هەردوولا و رێكارەكانی ئەمریكا بۆ رێگریكردن لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و وڵاتانی ئەوروپا پێشێلكاری روونی بازرگانی ئازادە و تاران ئەمریكا بە بەرپرسیار دادەنێت لە دەرەنجامەكانی ئەو سزایانە بۆ سەر ئێران و ئێرانیەكان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر سێ كۆمپانیای تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی ئێران و سێ كەشتی گواستنەوەی نەوت و وەزیری نەوتیشدا سەپاندووە.