بڕیارە سبەینێ لە هەولێر سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی سەبارەت بە رەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان، عیراق، ناوچەکە و لێکەوتە سیاسییەکان و چەند پرسێکی دیکە کۆببنەوە.

نووسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە ١٦ی ٣ی ٢٠٢٥ لە شاری هەولێر بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە لەبارەی رەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە و لێکەوتە سیاسییەکان و خۆئامادەکردن بۆ پێشهاتەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا پێگەی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێت.