سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ هەینی کوژرانی جێگری خەلیفەی داعش و یەکێک لە مەترسیدارترین تیرۆریستانی عیراق و جیهانی راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەی سودانی دا هاتووە: دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق، بە پاڵپشتی و هەماهەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، توانیان تیرۆریست عەبدوڵا مەکی موسلیح ئەلرافیعی ناسراو بە (ئەبو خەدیجە) بکوژن کە (جێگری خەلیفە،ی داعش و والی عیراق و موسڵ بوو لەسەردەمی داعشدا.”

سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو تیرۆریستە، یەکێکە لە مەترسیدارترین تیرۆریستانی عیراق و جیهان".