سەعدی ئەحمەد پیرە بەشداری لە پرسەی برای قەواڵ بەهزاد کرد
رەوەز
١٤ی ئازاری ٢٠٢٥
ئەمڕۆ هەینی، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سەردانی پرسەی خوالێخۆشبوو دکتۆر عبدالعزیز سلیمان سفو کرد، کە برای قەواڵ بەهزاد، ئەندامی ئەنجومەنی روحانی ئێزیدییە.
لە میانەی سەردانەکەدا، کە بە هاوڕێیەتی ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجام درا، سەعدی ئەحمەد پیرە پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەس و کاری خوالێخۆشبوو کرد و هیوای ئارامی و سەبوری بۆ خواستن.


