سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەواڵی گەیشتنی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ بەغدای پایتەخت پشتڕاست دەکاتەوە.

وابڕیاربوو ڕۆژی 27ـی مانگی رابردو، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی عیراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات کۆببێتەوە، بەڵام دواتر بەرپرسانی عیراق رایانگەیاند؛ بەهۆکاری ئەمنی سەردانەکەی شەیبانی دواخراوە.

هیشام ئەلعەلاوی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە، بە ئاژانسە هەواڵیە عیراقییەکانی راگەیاندبو، حکومەتی عیراق بە روی ئیدارەی کاتی سوریادا کراوەیە، نوێنەرەکانیشی بەشداری کۆبوونەوەکانی پاریس و ریازیان کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی رێککەوتنێک هەیە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک لە برۆکسل.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز؛ وابڕیارە ئەسعەد شەیبانی لەبەغداد لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆببێتەوە.