دانیشتوانی گوندی کەژەک لە سیدەکان داوا دەکەن نۆژەنکردنەوەی رێگای گوندەکەیان تەواوبکرێت
کوردسات نیوز
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
كەسێك لە هەولێر تەقە لە ماڵی باوكی هاوسەرەكەی دەكات و جگە لە هاوسەرەكەی سێ كەسی دیكەی ئەو بنەماڵەیە دەكوژێت.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە هەولێر رایگەیاند: شەوی پێنجشەممە پیاوێك تەقەی لە ماڵی باوكی هاوسەرەكەی كردوە و هاوسەر و دایك و باوك و خوشكی هاوسەرەكەی كوشتوە.
بە پێی زانیارییەكان ئەو كەسەكەی هێرشەكەی ئەنجام داوە پیشەی پزیشك بوە و بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بە چەك هێرشی كردوەتە سەر ماڵی خەزوری و جگە لە هاوسەرەكەی ، خەسو و خەزور و خوشكی هاوسەرەكەی كوشتوە.
پەیامنێری كوردسات نیوز ئاماژەی بەوە كردوە كە هاوسەری بكوژەكە پیشەی پزیشك بوە و بە تاپڕ تەقەی لەو بنەماڵەیە کردووە و سەرجەم تەرمەكان رەوانەی پزیشكی داد كراون.
پاش ئیمزاكردنی دەستووری نوێی سوریا لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەتوندی رەتیدەكاتەوە و دەستورەكە بە پێچەوانەی رەوشی ئێستای سوریا و پێكهاتەكانی دادەنێت.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیەنراوێكی سەبارەت بە دەستووری نوێی سوریا بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كرد دەستوورەكە مافی هەموو پێكهاتەكانی تێدا لەبەرچاو نەگیراوە و ئەو پێوەرانەی دەستوورەكەی پێ داڕێژراوە بەشداریكردنی راستەقینەی پێكهاتەكانی سوریای تێدا نییە، بەڵكو ساختەكارییەكی ناسنامەی راستەقینەی نیشتمانی و كۆمەڵایەتی سووریایە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئەوەشی خستەروو، دەستوورەكە نوێنەرایەتی خواستەكانی گەلی كورد ناكات بەڵكوو گوزارشت لە عەقڵییەتی تاكگەرایی دەكات و درێژكراویەی دەسەڵاتی پێشووە.
لە راگەیەنراوەكەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا ئەوەش ئاشكراكراوە، پێویست بوو لە دەستوورەكەدا مافی هەموو پێكهاتەكان بپارێزرێت و لەسەر بنەمای هاوبەشی و یەكسانی دابڕێژرایە و دەستوورەكە بەم فۆڕمەی ئێستای هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە دیموكراسیەتی راستەقینە لە سوریا لەناو دەبات.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکارییەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
هەرچەندە بەپێی خشتەی پێشتر راگەیەنراو، وابڕیاربوو رۆژی یەکشەممە (16)ی ئازار مووچەی مانگی شوباتی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەوە کە ئەو رۆژە دەکەوێتە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە، وەزارەتی دارایی دەڵێت: "بۆ ئەو بەڕێزانەی لەو ڕۆژەدا بەهۆی بەشداریان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن، ڕۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن".
شایەنی ئاژە پێدانە بەپێی خشتەی نوێی موچە کە وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، موچەی مانگی دووی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەوێتە ڕۆژی 16/3ەوە کە یادی کیمیا بارانی هەڵەبجەیەو ئەمەش ناڕەزایی کەسوکاری کیمیاباران و شەهیدانی لێکەوتەوە بەهۆی ئەوەی موچەی مانگی 2 لەمانگی سێداو لەو رۆژەشدا دابەشدەکرێت.