لە گوندەکانی سیدەکان تەنھا ١٣ سەعات کارەبا ھەیە
١٣ی ئابی ٢٠٢٢
١٣ی ئابی ٢٠٢٢
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، باسكردنی دابەشبوونی عیراق پیلانگێڕیە و پرۆژەی ئیسرائیلە و پێویستە پارێزگاری لە یەكپارچەیی وڵات بكرێت.
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بە فەتوای مەرجەعی شیعەكان و خوێنی هێزە ئەمنیەكان بەسەر تیرۆردا سەركەوتوون و لە ئێستادا دووچاری ئاڵنگاری بوونەتەوە، بەڵام بەهۆی هۆشیاری گەنجەكان پارێزگاری لە وڵات دەكەن.
وتیشی، باسكردنی دابەشكردنی عیراق پیلانگێرییە و پرۆژەی ئیسرائیلە و لەساڵی هەشتاكانەوە باس لەو بابەتە دەكرێت و پێویستە هەموولایەك پارێزگاری لە یەكپارچەیی وڵات بكرێت.
دەشڵێت، وەزیری دەرەوەی سوریا وتویەتی عیراق بەهێزە و ئەزمونی سیستمی دیموكراتی هەیە.
پارێزەری شێروان شێروانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دادوەر ئازادبوونی بە مەرجی شێروان شێروانی رەتکردەوە. دەشڵێت، ئەگەر ئازاد نەکرێت تاوەکو مانگی ئەیلولی ئەمساڵ لە زینداندا دەمێنێتەوە.
محەمەد عەبدوڵا پارێزەری شێروان شێروانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، "ئەمڕۆ دوای پێشکەشکردنی داواکاری ئازادبوونی بریکاردارم لە دادگای بەرایی دەشتی هەولێر، بەڵام داواکاریەکەمان رەتکرایەوە".
وتیشی، "جارێکی تر ستەم لە شێروان شێروانی کرا و دادوەر بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی داواکاری بریکاردارم رۆژنامەنووس شێروان ئەمین ناسراو بە شێروان شێروانی بە ئازاد بوونی بە مەرج، کە بەداخەوە بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو بوو".
ئەو پارێزەرە وتیشی، تانە لە بڕیارەکە دەدەن و پێیان وایە نادادی تێدایە، بۆیە چاوەڕێی ئەنجامی تانەکە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئازادبوونی بە مەرج شێروان شێروانی نەگرێتەوە، ئەوا تاوەکو مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئەو رۆژنامەنووسە لە زینداندا دەمێنێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیاربوو رۆژی 9ی ئەم مانگە، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار ساڵ و 5 مانگ بەسەر زیندانیکردنیدا، رۆژنامەنووس شێروان شێروانی، یەکێک لە گیراوەکانی کەیسی بادینان، ئازاد بکرێت.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، یادکردنەوەی زامی هەڵەبجە و ئەنفال و ئازارەکانی دیکە بۆنەیەکن بۆ بیرکردنەوە لەبوون و مێژوومان.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ساڵیادی کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجەدا رایگەیاند، "یادکردنەوەی زامی هەڵەبجە و ئەنفال و ئازارەکانی دیکە تەنها یادکردنەوەیەکی سادە نین، بەڵکو بۆنەیەکن بۆ بیرکردنەوە لەبوونمان و لە مێژوومان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوانە بۆنەیەکن بۆ تێڕامان لەو کارەسات و نەهامەتییانەی بەسەر میلەتەکەماندا هاتووە و بۆنەیەکیشن بۆ تێگەیشتن لە هاوچارەنووسیمان وەک گەلی کورد بەبێ جیاوازی".
ئەمڕۆ 37 ساڵ بەسەر کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، ئەو تاوانەی چەکی کیمایی قەدەغەکراوی بەرامبەر بە کورد تێدا بەکارهێنرا و بەهۆیەوە پێنج هەزار هاووڵاتیی شەهید و بە سەدانی دیکەش بریندار بوون.