ئەردۆغان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ھیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی لە سویدەوە نابینن لەبارەی ئەو بەڵێنانەی بە تورکیای داوە لەبەرامبەر بە ئەندامبوونی لە ھاوپەیمانی ناتۆ. ھۆشداریشی دا لە سڕکردنی پرۆسەی بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ ئەگەر بێتوو ھەنگاوی پێویست نەنێن بۆ پابەندبوون بە مەرجەکان.

لەمیانی لوتکەی ناتۆ کەلەکۆتایی مانگی رابردوو لە مەدرید بەڕێوەچوو، تورکیا و سوید و فینلەندا رێککەوتنێکی سێ قۆڵیان ئیمزاکردو لەبەرامبەر جێبەجێکردنی چەند داواکارییەک، تورکیا رەزامەندی لەسەر بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ پیشاندا.