پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی جەژنی قوربانیش بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و دڵڕفێنی ناوچەکەی گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەورامان و ھەڵەبجە بکات و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجەش ئامادەکاری کردووە.

لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیش ھەموو ئامادەکارییەک بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کراوە و تیمەکان ئامادەکراون بۆ کارئاسانی ئەو گەشتیارانەی دەچنە دەروازە نێودەوڵەتییەکە.