ئەگەرچی ھێشتا پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەو ناوچە گەشتیاریانە ئەنجامنەدراوە بەڵام گەرمای ھاوین ژمارەیەک گەنجی ناچارکردووە بۆ مەلەکردن ڕوو لە کەناری ڕووبارەکان بکەن.

ئەو گەنجانە پێشبڕکێی مەلەکردن دەکەن و بە مەلەکردن خۆیان لە گەرما رزگاردەکەن و کاتیش بەسەردەبەن.