ھەڵمەتی سەوزکردنی کوردستان بە پشتیوانی قوباد تاڵەبانی دەستیپێکردووە
کوردسات نیوز
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢
بڕیارە ئەو ھەڵمەتە بە دوو قۆناغ جێبەجێ بکرێت و زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار نەمامی ھەنار تا کۆتایی ئەمساڵ بچێندرێت.
کوردسات نیوز
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢
بڕیارە ئەو ھەڵمەتە بە دوو قۆناغ جێبەجێ بکرێت و زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار نەمامی ھەنار تا کۆتایی ئەمساڵ بچێندرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی سزاكانی سزا نوێیەكانی ئەمریكای بۆ سەر وڵاتەكەیدا كرد و دەشڵێت، ئەمریكا دوو رووە.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئیدانەی سەپاندنی سزا لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر وەزیری نەوت و چەند بارهەڵگرێكی سوتەمەنی و كۆمپانیای بازرگانی ئێران دەكات.
وتیشی، ئەمریكا داوای دانوستان دەكات و سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و ئەمەش بەڵگەیەكە لەسەر دوو روویی ئەمریكا.
دەشڵێت، سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتیەكانە و هەڕەشەیەكە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی هەردوولا و رێكارەكانی ئەمریكا بۆ رێگریكردن لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و وڵاتانی ئەوروپا پێشێلكاری روونی بازرگانی ئازادە و تاران ئەمریكا بە بەرپرسیار دادەنێت لە دەرەنجامەكانی ئەو سزایانە بۆ سەر ئێران و ئێرانیەكان.
ئەوەش لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سزای نوێی بەسەر سێ كۆمپانیای تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی ئێران و سێ كەشتی گواستنەوەی نەوت و وەزیری نەوتیشدا سەپاندووە.
كەسێك لە هەولێر تەقە لە ماڵی باوكی هاوسەرەكەی دەكات و جگە لە هاوسەرەكەی سێ كەسی دیكەی ئەو بنەماڵەیە دەكوژێت.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە هەولێر رایگەیاند: شەوی پێنجشەممە پیاوێك تەقەی لە ماڵی باوكی هاوسەرەكەی كردوە و هاوسەر و دایك و باوك و خوشكی هاوسەرەكەی كوشتوە.
بە پێی زانیارییەكان ئەو كەسەكەی هێرشەكەی ئەنجام داوە پیشەی پزیشك بوە و بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بە چەك هێرشی كردوەتە سەر ماڵی خەزوری و جگە لە هاوسەرەكەی ، خەسو و خەزور و خوشكی هاوسەرەكەی كوشتوە.
پەیامنێری كوردسات نیوز ئاماژەی بەوە كردوە كە هاوسەری بكوژەكە پیشەی پزیشك بوە و بە تاپڕ تەقەی لەو بنەماڵەیە کردووە و سەرجەم تەرمەكان رەوانەی پزیشكی داد كراون.
پاش ئیمزاكردنی دەستووری نوێی سوریا لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەتوندی رەتیدەكاتەوە و دەستورەكە بە پێچەوانەی رەوشی ئێستای سوریا و پێكهاتەكانی دادەنێت.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیەنراوێكی سەبارەت بە دەستووری نوێی سوریا بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كرد دەستوورەكە مافی هەموو پێكهاتەكانی تێدا لەبەرچاو نەگیراوە و ئەو پێوەرانەی دەستوورەكەی پێ داڕێژراوە بەشداریكردنی راستەقینەی پێكهاتەكانی سوریای تێدا نییە، بەڵكو ساختەكاریی ناسنامەی راستەقینەی نیشتمانی و كۆمەڵایەتی سووریایە.
لە راگەیەندراوەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دا هاتووە، "جەخت دەکەینەوە کە ئەم راگەیاندنە پێوەرەکانی فرەچەشنی نیشتمانی سوریای تێدا نییە و لە بەشداری راستەقینەی پێکهاتە نیشتمانییەکانی سوریا بەتاڵە، بۆیە جارێکی دیکە ئەم راگەیەندراوە گوزارشت لە 'عەقڵیەتی تاکڕەوی' دەکات کە درێژەی حاڵەتی پێشووی سوریایە کە گەل دژی راپەڕی".
جەخت لەوەشکراوەتەوە؛ دەستوورەكە بەم فۆڕمەی ئێستای هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە دیموكراسیەتی راستەقینە لە سوریا لەناو دەبات.