کەشناسیی هەرێم پێشبینی نوێی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و وادەی کۆتاییهاتنی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەشی راگەیاند کە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی گرتووەتەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خۆڵبارین بەشێک لە سنووری کەرکوک و پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، بەڵا لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆوە بەرەو کەمبوونەوە و نەمان دەچێت و شەپۆلەکە کۆتایی پێدێت.

ئەوەشی خستووەتە روو، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی، ئەمڕۆ و سبەی خێرایی با کەمێک زیاد دەکات و دەگاتە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، پلەکانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 28  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی

دهۆک : 24  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی

سۆران : 18 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان :  31 پلەی سیلیزی