سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ موچەی مانگی شوبات رەوانەی هەرێم بکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراقەوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەڕێوەبەری بەشی موچە لە وەزارەتی دارایی عیراق ئیمزای لەسەر خەرجکردنی پارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم کردووە.

باسی لەوەشکرد، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم و پارەکە رەوانەی هەرێم بکرێت.