ئەپیکور بۆ کوردسات نیوز: پێویستە بگەینە رێككەوتن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە
هەساو ئەمیر
٣ی شوباتی ٢٠٢٥
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان 'ئەپیکور' بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، پێویستە بگەینە رێككەوتن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانەوە.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان 'ئەپیکور' بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، كۆمپانیاكانی نەوتی هەرێم پێشوازی لە هەمواری یاسای بودجەی عیراق دەكەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بگەینە رێككەوتن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت لەرێگەی بۆری نەوتی هەرێم و جەیهانی تورکیاوە. هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان گرنگە.
وتیشی، زیانەكانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم 22 ملیار دۆلار بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگی ئازاری ساڵی 2023وە هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە، سەرەڕای هەوڵی بەردەوام بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، بەڵام دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت نەدەکرایەوە، تاوەکو دواجار دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەمواری یاسای بودجەی گشتی عیراقی پەسەند کرد و بەپێی یاسای بودجەش چاوەڕوان دەکرێت چی زووە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکرێت.