نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
هەساو ئەمیر
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ماوەی دوو رۆژە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی چوار مانگی رابردووی، ئەمڕۆش نرخەکەی جێگیرە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٠ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی تاڕادەیەک جێگیرە.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بەرانبەرە بە ٧٧ دۆلار و ٧٧ سەنت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەهەمان شێوەی برێنت کەمێک دابەزیوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەو رێژەیە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، کە یەکێک لەوانە ئەو شەپۆلە سەرمایەیە کە ئەمریکای گرتووەتەوە و ئەوەش خواستی دەستڕاگەیشتن بە نەوتی زیاتر کردووە.
لەلایەکی دیکە ئەو سزایانەی کە هەینی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەسەر چەند کۆمپانیایەکی نەوتیی روسیادا سەپاندی هۆکارێکی دیکەن، کە بەهۆیەوە چین و هیندستان بەدوای جێگرەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێن.