لە سیئۆلی پایتەختی كۆریای باشور خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەرۆكی لەسەر كارلادراو بەڕێوەدەچێت و دادگای دەستوری كۆریای باشوریش رایگەیاند، رۆژی ١٤ی ئەم مانگە سەرۆكی لەسەر كارلادراو دادگایی دەكرێت.

هەزاران هاووڵاتی لە پایتەختی كۆریای باشور رژانە سەر شەقامەكان و پشتگیری خۆیان بۆ یون سیوك یول سەرۆكی لەسەر كارلادراوی وڵاتەكەیان دەربڕی دوای ئەوەی دادگای دەستوریی كۆریای باشوور رۆژی هەینی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سیوك یول دەركرد، بەڵام ئەو رەتی كردەوە خۆی بەدەستەوە بدات و یەكەیەكی سوپا پشتگیری سیوك یولیان كرد و پشێوی لە نێوان پۆلیس و ئەو یەكەیە دروستبوو.

ئەمڕۆش دادگای دەستوریی كۆریای باشور رۆژی ١٤ی ئەم مانگەی دیارێكرد بۆ دادگاییكردنی سیوك یول.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە سەرەتای مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو سیوك یول باری نائاسایی سەربازیی راگەیاند و بڕیاریدا بە داخستنی پەرلەمان و دوای دوو هەفتە پەرلەمان بڕیاریدا بە دورخستنەوەی سەرۆكی كۆریای باشوور.