حکومەتی نوێی سوریا رێکاری نوێی بۆ هاتنی هاووڵاتیانی لوبنانی گرتووەتەبەر
سام
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
حکومەتی نوێی سوریا بڕیاریداوە چیدیکە رێگە نەدات هاووڵاتیانی لوبنانی بێ ڤیزە بێنە وڵاتەکەیەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاندووە، دوای گرژییەکانی نێوان چەکدارانی حکومەتی نوێی سوریا و لوبنان، رێکاری نوێ بۆ هاووڵاتیانی لوبنانی دانراوە، کە ئەمە یەکەم جارە دوای روخانی رژێمەکەی ئەسەد ئەم بابەتە باس بکرێت.
پێشتر رێگە بە هاووڵاتیانی لوبنانی دەدرا بێ ڤیزە، تەنها بە پاسپۆرت یاخود ناسنامەیەک بچنە ناو خاکی سوریا، بەڵام لە ئێستادا سنوورەکان بەڕووی هاووڵاتیە لوبنانییەکاندا کراوەنین وەک پێشتر.
لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا رێوشوێنی دیکەیان گرتووەتەبەر و هاووڵاتیە لوبنانییەکان تەنها بە مۆڵەتی رەسمی دەتوانن بچنە خاکی سوریا.