ئەمڕۆ موچەی مانگی ١٠ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ دوای نزیکەی دوو مانگ لە دابەشکردنی موچەی مانگی ٩، مامۆستایانی گرێبەست موچەی مانگی ١٠ وەردەگرن.

ئەو موچەیەی ئەمڕۆ وەریدەگرن، دووەم موچەیە کە بەشێوەی گرێبەست بۆیان هەژمار کراوە.

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێم نزیکەی ٣٨ هەزار مامۆستایە و لە مانگی ٨ی ئەمساڵدا بڕیاری بەگرێبەستبوونیان بۆ دەرچوو.