حکومەتی هەرێم لەمساڵدا هیچ موچەیەکی لەکاتی خۆیدا دابەش نەکردووە
سام
١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤، هیچ موچەیەکی لەکاتی خۆیدا دابەش نەکردووە؛ دوو موچەش تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، هیچ موچەیەکی لەکاتی خۆیدا دابەش نەکردووە، هەرچەندە موچەی مانگی ١٢ کاتی دابەشکردنی نەهاتووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز لەم ساڵدا دابەش ناکرێت.
لەبارەی موچەی مانگی ١٢ سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێدەچێت لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا دابەشبکرێت.
حکومەتی فیدراڵ لە پێش ٢٠ـی هەر مانگێکەوە دەست دەکات بە دابەشکردنی موچەی ئەو مانگەی موچەخۆران، جگە لەوەی لە سەرەتای هەموو مانگێکدا موچەی خانەنشینان وەک یەکەم شوێن دابەش دەکات، بەڵام لە هەرێم کاتێکی دیاریکراوی نییە و هەر مانگێک لە رۆژێکی جیاوازدا دابەش دەکرێت.
لە هەرێم دابەشکردنی موچەکان بەشێوەیەک بووە، موچەی هیچ مانگێک لەکاتی خۆیدا و نەبووە و چووەتە مانگی دواتر یانیش دوو مانگ دواتر.
دابەشکردنی موچەکان بەم جۆرە بووە؛
مانگی یەک لە رۆژی ٢ـی ٢ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی دوو لە رۆژی ٣٠ـی ٣ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی سێ لە رۆژی ٦ـی ٤ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی چوار لە ١٥ـی ٥ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی پێنج لە ١١ـی ٦ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی شەش لە ١٠ـی ٧ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی حەوت لە ٣ـی ٩ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی هەشت لە ٤ـی ١٠ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی نۆ لە ١٨ـی ١٠ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی دە لە ١٧ـی ١٢ دەستکرا بە دابەشکردنی
مانگی یانزە دابەشنەکراوە
مانگی دوانزە دابەشنەکراوە، هێشتا کاتی دابەشکردنی نەهاتووە