ئەمڕۆ نرخی هەریەک لە نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو نزمبوونەتەوە.

دوای ئەوەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا 0.25 خاڵی لە رێژەی سوودی بانکی کەمکردەوە و ئاماژەی بە کەمکردنەوەی زیاتری رێژەی سوودی بانکیدا، بووە هۆی ئەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، هاوکات دابەزینی زێر لە بەرەنجامی رێژەی سوود و هەڵاوسانی ئەمریکا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

لەلایەکی دیکەوە، شارەزایانی بازاڕە داراییەکان دەڵێن، پێشبینی دەکەن نرخی یەک ئۆنسە زێر بۆ دوو هەزار و ٥٥٠ دۆلار داببەزێت.

بەپێی سەکۆی جیهانی ئۆیل پرایس، ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٠ دۆلار و ١٩ سەنتە.

لەلایەکی دیکەوە، یەک ئۆنسە زێڕ بە دوو هەزار و ٦١٠ دۆلارە، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

هاوکات، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ ٨٣ هەزار و ٩١٥ دۆلارە و یەک گرامیش بە ٨٣ دۆلار و ٩١ سەنتە.

بەوپێیەش لە بازاڕەکانی هەرێمدا یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە ٥٦١ هەزار دینارە.