چین چەند رێکارێکی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دراوەکەی دەگرێتەبەر
هەساو ئەمیر
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
میدیاکانی چین بڵاویانکردەوە، حکومەتی چێن دەیەوێت چەند رێکارێکی نوێ بگرێتە بەر، بۆئەوەی بەهای دراوەکەی بەرامبەر دۆلار بەرزبکاتەوە.
میدیاکانی چین لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی وڵاتەکەیانەوە ئەوەیان خستووەتە روو، حکومەتی چین دەیەوێت رێژەی سودی بانکی داببەزێنێت و بەهای یێوانی چینی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەرزتر بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتیدا دەکات.
ئەوەشیان راگەیاندووە، حکومەتی چین بۆیە ئەو هەنگاوە دەگرێتە بەر، ئەگەرەکانی پەیوەست بە باجی گومرگی لەبەرچاو دەگرێت، کە پێدەچێت لەگەڵ هاتنەوە سەر حوکمی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، کاری لەسەر بکات.
باس لەوەش کراوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئەگەرانە حکومەتی چین بیر لە دابەزاندنی رێژەی هەڵئاوسان دەکاتەوە لە مامەڵە داراییەکانی پەیوەست بەو پرسە.
میدیاکانی چین ئەوەشیان خستووەتە روو، ئەو هەنگاوەی حکومەتی چین دەیەوێت بینێت، چەند رێکارێکی بۆ داناوە کە هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێیان دەکات و دەشیەوێت لەو رێگایەوە بازرگانانی وڵاتانی دیکە والێبکات، زیاتر روو بکەنە وڵاتەکەی.
لە ئێستادا چین بەهۆی پێشکەوتنە بازرگانییەکانی بووەتە ناوەندێکی جیهانی و هەژموونی بەسەر بازاڕەکانی جیهاندا هەیە، کە چاوەڕوان دەکرێت بە ئەگەری زۆرەوە ئەو هەنگاوە کاریگەریی زیاتر بکاتە سەر ئەو هەژموونە ئابوورییەی چین.