زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رەتیدەكاتەوە فەرمانبەرانی پابەندكردبێت بە پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من
ڕێباز
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٤
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوەدەكەن موچەخۆرانی زانكۆكە ئاگاداركرابنەوەی لەوەی فۆرمی هەژماری من پربكەنەوە و دەڵێت، لە 30/10 فۆرمی تەوتین لەزانكۆكەیان پڕكردووەتەوە.
سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ئاگاداری هەموولایەك دەكەینەوە كە زانكۆمان لە 30/10/2024 پڕۆسەی تەوتینی جێبەجێكردوە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانمان، دەشڵێت ئەو نوسراوەی بڵاوكراوەتەوە تەنها گشتاندنێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە و لە ڕووی كارگێڕییەوە گشتاندنی پێكراوە.
ئەوە لە كاتێكدایە ، لە هەندێك میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نوسراوێك بڵاوكرایەوە و بەوجۆرە خوێندنەوەی بۆكرا، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی موچەخۆرانی زانكۆكەی پابەند دەكات بەوەی پڕۆژەی هەژماری من جێبەجێبكەن.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش لە هەمان رۆژدا رایگەیاند: ٩٥٪ـی مامۆستایان و فەرمانبەرزانی زانکۆی سلێمانی فۆرمی تەوتینیان پڕکردووەتەوە.