بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە باكوری كوردستان دروستبووە
زاهیر
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٢٠
بەهۆی بارینی بەفرەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە باكوری كوردستان دروستبووە و و رێگای زیاتر لە ١٥٠ ناوچەش داخرا.
بارینی بەفر لە زۆربەی ناوچەكانی باكوری كوردستان بەردەوامە و رێگاكانی ١٥٤ گوند و ناوچەی پارێزگاكانی موش و بەدلیس داخران.
لە شارەكانی باكوری كوردستان زیاتر لە ١٠ سانتیمەتر بەفر باریوە و لە گوندەكانیش دو بۆ سێ هێندە بەفر باریوە، ئەوەش وایكردووە هاتوچۆی نێوان شار و گوندەكان روبەڕووی ئاستەنگی ببێتەوە.
بەفر پارێزگای جۆلەمێرگ-یشی سپی پۆش كردوە و لەو پارێزگایە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل روبەڕوی كێشە بوەتەوە، هەروەها بەفرێكی زۆر سێواش و ئەرزڕۆمی گرتوەتەوە.