نرخی دینار بەرانبەر دۆلار لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
هادی
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٧٨١
نرخی دینار بەرانبەر دۆلار لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و ١٠٠ دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بۆ ١٥٠ ھەزار و ٧٠٠ دینار دابەزی.
بەھای دۆلار ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥٠ ھەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە نرخی دوێنێ ھەزار دینار دابەزیوە.
بەھای دۆلار ماوەی نزیکەی ھەفتەیەکە لەدابەزین بەردەوامە.
بانکی ناوەندی عیراق رۆژی یەکشەممە، بڕی ٢٦٧ ملیۆن و ٥٠٩ ھەزار دۆلاری خستوەتە بازاڕەوە، لەو بڕە پارەیە ٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، ئەوەی تری بەشێوەی حەواڵەبووە.