ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، وەفدی بزوتنەوەی حەماس و قەتەر و ئەمریکا گەیشتوونەتە قاھیرەی پایتەختی میسر، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە.

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزیش بڵاویکردەوە، جێگری سەرۆکی حەماس سەرکردایەتی وەفدی بزووتنەوەکەی دەکات، بەڵام ئیسرائیل نیازی نییە ھیچ وەفدێک بنێرێتە قاھیرە، تا ئەو کاتەی لیستی ناوی ئەو بارمتانەی بەدەستدەگات کە ھێشتا زیندوون و لە غەززەن. 

ھاوکات سەرکردەیەکی حەماس کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە بە فرانس پرێسی وتووە، ئەگەر بێتو ئیسرائیل رەزامەندی بدات لەسەر داواکارییەکانیان، ئەوا دەکرێت لە ماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ سەعاتدا ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت.