بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی خاوی برێنت ٤٤ سەنت بۆ ھەر بەرمیلێک دابەزی و ھەر بەرمیلێک بە ٨٣ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ھەروەھا نەوتی رۆژئاوای تەکساس ٤٥ سەنت دابەزی و بە ٧٨ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە بڵاویکردەوە، ھەفتەی ڕابردوو، ئاستی کۆگاگردنی نەوتی خاو لە ئەمریکا بە بڕی ٣.٥ ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٤٤٢.٩ ملیۆن بەرمیل.

کریستوفر والەر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرانی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاردەرانی بانکی ناوەندی ئەمریکا پێویستە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود دوابخەن بۆ لانیکەم دوو مانگی دیکە، بەوپێیەش ھێشتنەوەی ڕێژەی سوود لە ئاستێکی بەرزتر بۆ ماوەیەکی درێژتر دەبێتە ھۆی خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری، ئەمەش خواست لەسەر نەوت سنووردار دەکات.