کۆمپانیای دانەغاز راپۆرتی دارایی ساڵی ٢٠٢٣ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کۆی گشتی داھاتی کۆمپانیاکە لە ساڵی رابردوو گەیشتووەتە ١٦٠ ملیۆن دۆلار، کە لە ساڵی ٢٠٢٢ کۆی گشتی داھاتەکەیان ١٨٢ ملیۆن دۆلار بووە و بەڕێژەی ٢٠٪ دابەزینی تۆمارکردووە. ھۆکاری دابەزینی داھاتەکەشی بۆ دابەزینی نرخی فڕۆشتن دەگەڕێتەوە، بەڵام زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و کەمبوونەوەی خەرجی بەکاربردن بەشێک لەو کەمکردنەی بۆ پڕکردووەتەوە. 

وتیشی، تێکڕای بەرھەمھێنانی غاز لە ھەرێمی کوردستان لەو ساڵەدا بەڕێژەی ٨٪ بەرزبووەتەوە، کە ئاستی بەرھەمھێنانی کۆمپانیاکە لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوو، گەیشتووەتە ئاستی پێوانەیی و بەرھەمھێنانی غاز لە رۆژێکدا ٥٢٠ ملیۆن پێ سێجا بووە. 

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، میکانیزمێکی نوێی پارەدان لە ھەرێمی کوردستان خراوەتەکار، بۆ گرەنتی کردنی شایستە داراییەکان بە سیستمێکی رێکخراو. 

ھەروەھا پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر بەرەوپێشچووە و شەش بیری نوێیان لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیە ھەڵکەندووە.