ئێران دەستپێکردنی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان بە تمەن راگەیاند
کوردسات نیوز
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬٦٦٥
محەمەد رەزا فرزین، پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران بە ئاژانسی مھریی ئێرانی راگەیاند، چەند مانگێکە بانکی ناوەندی تاوتوێی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکات بە دراوی نیشتیمانی لەگەڵ عێراق و ئەفغانستان، تا بازرگانانی ئەو دوو وڵاتە بتوانن پارەی کاڵاکانی ئێران بە دراوی نیشتیمانی ئێران خەرج بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشنیازەکە پەسەندکراوە و چەند بانکێکیش دەستیان کردووە بە وەرگرتنی پارەی بازرگانان بە دراوی نیشتیمانی، لە داھاتووشدا ھەموو بانکەکان دەتوانن بە تمەن پارەی کاڵا ھاوردەکراوەکان لە بازرگانانی عێراق و ئەفغانستان وەربگرن.