دوای چەندین رۆژ لە دابەزینی نرخی نەوت لە جیھاندا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی نزیکەی ٠.٨٤% بەرزبووەوە و گەیشتە ٨٠.٦ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک، ھەروەھا نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش بەڕێژەی ٠.٩% بەرزبووەوە و ھەر بەرمیلێک بە ٧٤.٥٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ھۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ گرژییەکانی دەریای سور دەگەڕێنرێتەوە، ئەوەش وایکردوە گواستنەوەی نەوت لەو دەریایەدا سنوردار بێت.