لەگەڵ کردنەوەی بازارەکانی ئاسیا نەوتی برێنت بەراورد بە دوێنی لە ٤% نرخەکەی لە دەستدا و بەرمیلێک نەوت بە ٧٢ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا ، ھەروەھا بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە ھەمانشێوە لە ٤% نرخەکەی لەدەستدا و بە ٦٨ دۆلار ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیک بە مەبەستی جێگیرکردنی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ھەناردەکردنی رۆژانەی نەوت. بەڵام ھۆکاری نزمبونەوەی نرخەکەی دەگەڕێتەوە بۆ رێژەی ھەڵئاوسان لە ئەمریکا، ئەوەش وا لە بانکی ناوەندی ئەمریکا دەکات رێژەی سوود دانەبەزێنێت.