عێراق دووەم وڵات بووە زۆرترین کاڵای لە ئێران کڕیووە
ئایار
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٤٨٢
محەمەد رەزوانی فەڕ، سەرۆکی بەرژەوەندییە گومرگییەکانی ئێران، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، لە ماوەی مانگی ئادار بۆ مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، بە بەھای ٥٤ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار، ٨٥ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار تۆن، کاڵایان ھەناردەی دەرەوە کردووە.
راشیگەیاند، لەو کاڵا نانەوتییانەی ھەناردەی دەرەوە کراون، ٢٦ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار تۆن، لە بەرھەمە پترۆکیماییەکانی وەک غازیان ھەناردەی دەرەوە کردووە، داھاتەکەشی گەیشتووەتە ١٠ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار.
وتیشی، چین یەکەمین وڵات بووە، زۆرترین کاڵای لە ئێران کڕیووە، بەدوایدا عێراق پلەی دووەم و ئیمارات سێیەم و تورکیا چوارەم و ھیندستان پێنجەم وڵات بوون، کە زۆرترین کاڵایان لە ئێران کڕیووە.