بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، ھەفتەی رابردو واشنتۆن بە تێکڕای رۆژانە پێنج ملیۆن و ٨١٠ ھەزار بەرمیلی ھاوردە کردووە کە زۆرترینیان لە ھەشت وڵاتی جیھانەوە بووە کە لە تەواوی ھەفتەکەدا گەیشتووەتە ٣٥ ملیۆن بەرمیل.

ئەوەشی خستوتەڕو، لەو ژمارەیەش عێراق ٣٠٥ ھەزار بەرمیلی ھەناردەی ئەمریکا کردووە کە رۆژانە گەیشتووەتە ٧٠ ھەزار بەرمیل، لەکاتێکدا عێراق پێشتر ھەفتانە ٢٣٥ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئەمریکا دەکرد.

بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا ئەوەشی خستوەتەڕو، کەنەدا گەورەترین ھەنارەکاری نەوتە بۆ ئەمریکا بە تێکڕای رۆژانە سێ ملیۆن و ٤٦٦ ھەزار بەرمیل، لە پلەی دووەمیشدا مەکسیک دێت کە رۆژانە ٦٦٧  ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی ئەمریکا دەکات.