بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی بەرزبووەوە و بە ٨٦ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ھەروەھا نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بەرزبووەوە و بە ٨٢ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەلایەن سعودیە و رووسیاوە، بووەتە ھۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا. شارەزایانی بواری ئابوریش پێیان وایە لەم مانگەدا نرخی بەمیلێک نەوت دەگاتە ٩٠ دۆلار.

 لە ماوەی زیاتر لە ٢ ساڵی رابردوودا، ئەمە یەکەمجارە نرخی نەوت لە جیھاندا بۆ ماوەی شەش ھەفتەی یەک لە دوای یەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.