ماڵپەڕی بۆرسەی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازارەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بە ١٥١ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی ١٩ـی ئەم مانگە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مامەڵەکردن بە دۆلاری لە ١٤ بانکی عێراقی قەدەغەکرد و تۆمەتباری کردن بە ناردنی دۆلار بۆ ئەو وڵاتانەی کە سزای ئەمریکایان لەسەرە.

شارەزایانی ئابوری دەڵێن، پێشبینی ناکرێت دابەزینی بەھای دینار ماوەیەکی زۆر بخایەنێت و لەو باوەڕشدان لە ھەفتەی داھاتووەوە بەھای دۆلار ڕو لە دابەزین دەکاتەوە.