بە پێی ئامارەکانی فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، ھەفتەی رابردوو رۆژانە ٢١٦ھەزار بەرمیل نەوتی خاوی عێراق ھەناردەی ئەمریکا کراوە، ئەوەش بەراورد بە ھەفتەی پێشوتر بۆ دوو ھێند زیادی کردوە.

بە پێی ئامارەکان، پێشتر رۆژانە ١١٤ ھەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە ھەناردەی ئەمریکا کراوە.

نۆ وڵات ھەناردەکاری سەرەکی نەوتن بۆ ئەمریکا کە کەنەدا لە پلەی یەکەمدا دێت و ھەفتەی رابردوو رۆژانە ٣ ملیۆن و ٧٧٦ ھەزار بەرمیلی ھەناردە کردوە. دوای ئەویش مەکسیک دێت کە رۆژانە ٧٥٨ ھەزار بەرمیلی ھەناردە کردوە و سعودیەش لە پلەی سێیەمدایە کە رۆژانە ٤٦٠ ھەزار بەرمیلی ھەناردە کردوە.،عێراقیش لە پلەی چوارەمدا دێت.