عەلا یاسری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە بڵاویکردەوە، بەھۆی بومەلەرزەکەی شەشی ئەم مانگەی تورکیاوە، بڕێک نەوت لە عەمبارەکانی کۆمپانیای نەوتی باکور لە بەندەری جەیھان رژاوە، کە بە چوار ھەزار و ٨٢٣  بەرمیل نەوت دەخەمڵێندرێت و بەفیڕۆچووە.

وتیشی، بڕی ھەناردەکراوی نەوت لە مانگی شوباتدا کاریگەری لەسەر دروستنەبووە، چونکە نەوتی عەمبارکراوی کەرکوک لە عەمبارەکانی کۆمپانیای نەوتی باکور ھەبووە و لە ١٠ی شوباتیشەوە ھەناردەکردنی نەوت لە وێستگەی "سارالو" بە ئاڕاستەی بەندەری جەیھانی تورکی دەستیپێکردووەتەوە، واتە چوار رۆژ دوای بومەلەرزەکە.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی نەوت کاردەکات لەسەر دۆزینەوەی دەروازی نوێ بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی عێراق.