بۆ ئەمرۆ پێنچ شەممە بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٦١ ملیۆن و ٦٥٠ ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو، کە لەو بڕە ٣٤ ملیۆنی بە حەواڵە و  ٢٧ ملیۆنی بە کاش فرۆشراوە، ئەمەش بەراوورد بە رۆژی سێ شەممە، ٢٢ ملیۆن دۆلاری کەمتر خراوەتەڕوو.

بەیانی ئەمرۆ پێنچ شەممەش پێش راگەرەنراوەکەی بانکی ناوەندی و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی بۆرسەی بەغداد و بەسرە و بازاڕی ئاڵوگۆری دراو لە ھەرێمی کوردستان، بەھای ١٠٠ بە ١٦٢ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە، بەڵام پێش نیوەرۆی ئەمرۆ بەھای دینار کەمێک دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٦٣ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.