سنورداری بەرھەمھێنانی نەوت ڕێژەی خواست لەسەری پڕناکاتەوە لە جیهاندا
کوردسات نیوز
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٦٧٢
(محمد بارکیندۆ) بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی لە سەرۆکایەتی ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاند، ھێشتا زووە بزانن لە مانگی ئەیلولدا چی دەبێت، چونکە توانای بەرھەمھێنان سنووردارە و تەنھا سعودیە و ئیماڕات توانای زیادەیان ھەیە.
وتیشی، بەدڵنیاییەوە تا کۆتایی ئەمساڵ جیھان بە تینووی نەوت دەمێنێتەوە، بەو پێیەی خواست بەردەوام لە گەشەکردنێکی بەرچاودایە.
ڕاشیگەیاند، پشتبەستن بە وزەی نوێبووەوە و خەڵوزی بەردین بۆ چارەسەری قەیرانی وزە شێواندنی ڕاستییەکانە.