وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە رایدەگەیەنێت، لەدوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل زیاتر لە هەزار کەس کوژراون.

وەزارەتی تەندروستی غەززە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە،  لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا 53 کەس لە هێرشەکاندا کوژراون، هاوکات لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی هێرشە بەرفراونەکانی ئیسرائیل لە 18ی ئازاری ئەمساڵەوە هەزار و دوو کەس کوژراون.

بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە، کۆی گشتی کوژراوان گەیشتووەتە سەروو 50 هەزار کەس، ژمارەی بریندارەکانیش زیاترە لە 114 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ سوپای ئسیرائیل هۆشداری داوەتە دانیشتوانی شاری فەتح لە کەرتی غەززە و داوادەکات ئەو شارە چۆڵبکەن، چونکە لەو ناوچەیە شەری سەخت دەستپێدەکەنەوە .