تەنها لە یەکەم رۆژی جەژندا؛ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە 20 کەس گیانیان لەدەستدا
هەساو ئەمیر
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٥
بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە یەکەم رۆژی جەژندا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە، 20 کەس گیانیان لەدەستدا، کە 10-یان منداڵن.
سوپای ئیسرائیل لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا بەردەوام بوو لەسەر هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی تەندروستی وەرگیراوە، سوپای ئیسرائیل ناوچەکانی جەبالیا و خان یۆنسیی کردووەتە ئامانج.
ماوەی نزیکەی ساڵ و نیوێکە شەڕ لەنێوان غەززە و ئیسرائیلدا بەردەوامە و تاوەکو ئێستا تەنها لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، لەماوەی ئەو ساڵ و نیوەدا زیاتر لە 50 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.