ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ، دوای بانگەوازی ئۆجەلان بۆ "چەکدانان و بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی'، داوا دەکات دەسەڵاتدارانی تورکیا بەرپرسیارێتی قۆناغەکە هەڵبگرن

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا رایگەیاند، "ئێمە بانگەوازەکە بەرز دەنرخێنین و بەرپرسیارێتیش لەسەر شانی ئەو کەسانەیە کە ئەم وڵاتە بەڕێوەدەبەن".

لە راگەیەندراوەکەیدا هاتووە "لە بنەڕەتدا پێویستە تورکیا لەسەر پرەنسیپی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا بەڕێوەبچێت".

ئیمامئۆغڵو دەشڵێت: ئەمە رێک بیرۆکەی کۆمارە؛ بێ مەرج هەموو هاووڵاتیانی خۆی لە باوەش بگرێت. پێویستە پێکەوە لە ئازارەکانی ڕابردوو فێربین و بە ئاشتی داهاتوویەکی هاوبەش بنیات بنێین.