لە پاش گەڕاندنەوەیان لە دیداری ئۆجەلان، وەفدی دەمپارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بانگەوازە مێژووییەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان یان كە لە سێ پەڕە پێكهاتبوو، بەهەردوو زمانی تورکی و کوردی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خوێندەوە.

لە پەیامەکەی ئۆجەلاندا هاتوە: پەکەکە لە قۆناغێکی زۆر دژواردا دروستبوو، قۆناغی دو جەنگی گەورە،
سەردەمێکی توندو تیژ، سەردەمی نکۆڵیکردن لە بوونی کورد و سنوردارکردنی ئازادییەکان، لەسەرووی هەموویانەوە ئازادی رادەربڕین.

هەروەها رێبەری زیندانی کراوی پەکەکە لە پەیامەکەیدا بانگەوازی چەکدانانی کردووە و تیایدا دەڵێت: لە کەشوهەوای ئێستادا، دوای بانگەوازی بەڕێز دەوڵەت باخچەلی و ئەو ئیرادەیەی کە بەڕێز سەرۆک کۆمار نیشانیداوە و هەڵوێستە ئەرێنییەکانی پارتە سیاسییەکانی دیکە بەرامبەر بەم بانگەوازە، من بانگەواز بۆ چەکدانان دەکەم و بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەم بانگەوازە دەگرمە ئەستۆ.

ئاماژەی بەوەش داوە، پێویستە زمانێک پەرە پێ بدرێت کە لە ماوەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا لەگەڵ واقیع بگونجێت. 

هاوکات دەڵێت: پێویستە پەکەکە کۆنگرەیەک ببەستێت و تیایدا خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.