ئیسرائیل چوار مەرجی بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووهەمی رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە دانا
محەمەد رزگار
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥
ئیلی کۆهین وەزیری وزەی ئیسرائیل، چوار مەرجی بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووهەمی رێککەوتنی غەززە دانا.
وەزیری وزەی ئیسرائیل رایگەیاند: مەرجەکانی ئیسرائیل بریتین لە ئازادکردنی هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکان و دوورخستنەوەی حەماس لە غەززە.
راشیگەیاند، یەکێکی دیکە لەمەرجەکان داماڵینی چەکە لە کەرتی غەززە و کۆنترۆڵی ئەمنی ئیسرائیلە بەسەریدا.
چوارشەممەی رابردوو بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، ئامادەیە "بە یەک جار" سەرجەم ئەو بارمتانەی کە هێشتا لە غەززە دەستبەسەرن لە قۆناغی دووەمی رێککەوتنەکەدا ئازاد بکات، کە بڕیارە لە 2ی ئازار دەست پێبکات.
جێی ئاماژەیە قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست کە لە 1ی مانگی سێ کۆتایی دێت.