ئەمڕۆ تەرمی حەسەن نەسروڵا لە بەیروت بەخاك دەسپێردرێت
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥
لە دوای پێنج مانگ لە كوژرانی، ئەمرۆ تەرمی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری پێشووتری حزبوڵا لە بەیروت بەخاك دەستپێردرێت .
رێورەسمی بە خاكسپاردنی نەسروڵا بە ئامادەبونی هەزاران كەس لەلایەنگرانی بەرێوەدەچێت كە لە ناوچە جیاوازەكانی لوبنانەوە روویان لە شاری كەمیل شەمعونی باشوری بەیروت كردووە.
دوای بەڕێوەچوونی مەراسیمەكەش لە یاریگایەكی گەورە، تەرمی نەسروڵا بەرێدەكرێت بۆ بەخاكسپاردن لە ناوچەیەكی نزیك لە فرۆكەخانی بەیروت.
هاوكات هەریەكە لە سەرۆكی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئێران بەشداری رێورەسمەكە دەكەن .
حەسەن نەسروڵا لە 27 ی ئەیلولی 2024، لە تەمەنی 64 ساڵی لە بۆردومانێكی ئیسرائیلدا لە باشوری بەیروت كوژرا، هەر ئەو كات حزبوڵا رایگەیاند لەدوای كۆتاییهاتنی جەنگ، رێورەسمێكی گەورە بۆ بەخاسپاردنی رێكدەخرێت.
بریارە سبەینێش ، تەرمی هاشم سەفییەدین كە لە شوێنی نەسروڵا دانرا و دواتر لە بۆردومانێكی ئیسرائیلدا كوژرا، لە شارۆچكەی دێرقانون لە باشوری لوبنان بەخاكبسپێردێت.