ناوەندێكی توێژینەوەی ئیسرائیلی دەڵێت، وڵاتەكەی نەیتوانیوە ئامانجە سەرەكییەكانی لە شەڕی دژی بزوتنەوەی حەماس بەدیبهێنێت.

ناوەندی توێژینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل شكستی هێناوە لە بەدیهێنانی ئامانجەكانی لە شەڕی دژی بزوتنەوەی حەماس و لە بەرانبەردا حەماس توانیویەتی بمێنێتەوە و پێویستە ئیسرائیلیش لەئێستا بە دواوە تیشك بخاتەسەر دوو ئامانج.

دەشڵێت، پێویستە ئامانجی یەكەمی ئیسرائیل ئازادكردنی سەرجەم بارمتەكان بێت و دووەمیشیان سود لە بیرۆكەی دۆناڵد ترەمپ وەربگرێت بۆ راگواستنی دانیشتووانی غەززە و هانی وڵاتانی عەرەبیش بدات بۆ سەقامگیری و گەرەنتیكردنی نەگەڕانەوەی حەماس بۆ دەسەڵات.

راشیگەیاند، درێژكردنەوەی ئاگربەست شكستە بۆ ئیسرائیل، چونكە حەماس جارێكی تری خۆی رێكدەخاتەوە و غەززە دەخاتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی.