سوپای ئیسرائیل: ناسنامەی یەكێك لە تەرمە گەڕێنراوەكان نادیارە
یەحیا
٢١ی شوباتی ٢٠٢٥
سوپای ئیسرائیل ئاشكرایدەكات، یەكێك لەو چوار تەرمەی كە لەلایەن حەماسەوە گەڕێنراونەتەوە، بێ ناسنامەیە و ئەو كەسە نەبووە كە چاوەڕێی بوون.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، تەرمی شێری پێپاس كە بڕیاربوو لەگەڵ تەرمی منداڵەكانی رادەستی ئیسرائیل بكرێتەوە، دیار نییە و حەماس تەرمی كەسێكی تری رادەست كردوون كە ناسنامەی دیار نییە و تەنانەت ئیسرائیلیش نییە، دوای ئەوەی لە پشكنینەكان دڵنیابوونەتەوە.
لە هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەری 2023، حەماس شێری پێپاس و یاردن پێپاس و دوو كوڕەكەیان بەناوەكانی ئاریێل و كفیر رفاند و لە سەرەتای ئەم مانگەشدا یاردن بەبێ هاوسەرەكەی و دوو منداڵەكەی ئازاد كرا، هەفتەی رابردووش حەماس رایگەیاند، پێپاس و دوو منداڵەكەی لە بۆردومانێكی ئیسرائیلدا كوژراون.
بڕیاریشە سبەینێ حەماس شەش بارمتەی دیكەی ئیسرائیلی ئازاد بكات و هەفتەی داهاتووش تەرمی چوار بارمتەی دیكە رادەستی ئیسرائیل بكرێنەوە.